Leica بە نیازە کامێرایەکی 64 مگاپیکسلی S3 بۆ بەهاری 2019 بڵاو بکاتەوە
کۆمپانیای فۆتۆکینا (photokina) ڕایگەیاند کە بەنیازە کامێرای لایکا S3 بۆ بەهاری ساڵی 2019 ڕابگەیێنێت ، کۆمپانیای ئەڵمانی زانیاریە گرینگەکانی ئەم کامێرا نوێیەی ئاشکرا ناکات تا بەهاری ساڵی 2019 ، کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە بەهاری ساڵی 2019 لە کۆنگرەیەکدا تەواوی زانیاری کامێرا نوێیەکەیان بۆ هەوادارانی ئاشکرا دەکات.
پێشبینی ئەکرێت کە کامێراکە خێرایەکی یەکجار زۆری هەبێت و پشتگیری ڤیدۆکان بکا لە قەبارەی 4k دا.
بەڵام تا ئێستا پشت ڕاست نەکراوەتەوە کە لە چ بەروارێکدا کامێراکە ئاشکرا دەکرێت وکۆنگرەی بۆ دەبەسترێ.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

