Reklam
بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

تۆڕمیکس یەکەمین و گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی بناسە!.!.!



تۆڕمیکس یەکەمین و گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی 




تۆڕمیکس:: تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کوردیە کۆکراوەی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرامی لەخۆ گرتووە 
هەر چەندە پێگەی تۆڕ میکس تەمەنێکی درێژی نییە لە ناو دوونیای تەکنەلۆژیادا و ماوەی 7 مانگه ئەم پێگەیە دروست کراوە لەلایەن گەنجی بەتوانا (شاڵاو محمد جماڵ) و چەند گەنجێکی ترەوە و تا ئێستاش هەڕ خۆی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی تۆڕمیکسە و هەروەها (فەرمان سماقولی)یش بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکسە شایەنی باسە لەم ماوە کورتەدا ئەم تۆڕە کوردییە توانیویەتی زیاتر لە 35,000 ئەندام لە خۆی کۆبکاتەوە و هەروها تا ئێستا لە پێگەی تۆڕمیکس زیاتر 46,000 پۆست کراوە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە و هەروەها زیاتر لە 155,000 نامەی تیا ئاڵوگۆڕ کراوە.


پێگەی تۆڕمیکس چەند خزمەتگوزاریەکی زۆر نایابی لەخۆ گرتووە لەوانە::

پۆستکردنی وێنەی جوڵاو (GIF) ، هەبوونی خزمەتگوزاری دەنگی لە کۆمێنت ، هەبوونی بەشی بڵۆگەر لە ناو تۆڕەکە بەم شێوەیە هەموو بەکارهێنەرێک ئەتوانێ بابەت و زانیاری لەوێ پۆست بکا ، خزمەتگوزاری کڕین و فڕۆشتنی کاڵای لەخۆ گرتووە بەم شێوەیە مارکێت و مۆڵەکان ئەتوانن لە ڕێگەی پێگەی تۆڕمیکسەوە کاڵاکانیان نمایش بکەن ، ناردنی نامە ، پۆستکردنی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ ، پێدانی هێمای سەلماندن (سەحە شینەکە) بۆ بەکارهێنەرە ناسراو و بەناوبانگەکان.


شایەنی باسە پێگەی تۆڕمیکس نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو لە وڵاتانی دەرەوەی وەک تورکیا ، ئەمریکا ، ئێران و هتد... بەکارهێنەری لەخۆی کۆکردۆتەوە چونکە ئەم پێگەیە جگە لە زمانی کوردنی چەند بە چەند زمانێکی تریش بەردەستە کە وای کردووە وڵاتانی دەرەوەش ئەم تۆڕە بەکار بێنن 


هیوادارم ئێوەش بڕۆن و پشتگیری تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی تۆڕمیکس بکەن بە دڕوستکردنی هەژمارێکی تایبەت بە خۆت و ئەو شتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتە بیانیەکان بڵاوی ئەکەنەوە با لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکس بڵاوی بکەینەوە و پشتگیری گەنجەکانمان بکەین و تەکنەلۆژیای کوردی بەرەو پێش ببەین.


چۆنیەتی دروستکردنی هەژمار و پەیچ و گروپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکس


مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی ئایتی

نوسەری بابەت: Unknown -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

پەیجی فەڕمی چوارچێوەی ئایتی

يتم التشغيل بواسطة Blogger.