Reklam
بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

پێش ئەوەی هاک بکرێیت خۆتی بۆ ئامادە بکە

زۆربەی کەسەکان کێشەی هەبوونی هاکک و بڵاوبونەوەی زانیاریەکانیان هەیە و نازانن چۆن خۆیان بپارێزن و گەر هاککیش بکرێن نازانن ئایا هاکک کراون یان نا ؟!



وەک ئەوەی ئەزانن فەیسبووک تاکە تۆڕە کە کێشەی لاوازی پاراستنی هەژمارەکانی هەیە و بەکارهێنەران لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە بەدەست هاککەران و بڵاوبونەوەی زانیاریەکانیان ئەناڵێنن



بەڵام جگە لەوەش فەیسبووک زیاترین خزمەتگوزاری خۆپاراستنی هەیە لە هاککردن و دزەکردنە ناو هەژمارەکانمان



یەکێک لە خزمەتگوزاریەکانی فەیسبووک چالاککردنی نامەی خودکارانەیە کە ئەگەر ئەم بەشە لە ناو هەژمارەکەت چالاک بێت هەر کاتێک کەسێک هەوڵی هاککردنت بدات یان هەوڵی چونە ژوورەوە بدات بۆ ناو هەژمارەکەت بدات یان بچێتە ناو هەژمارەکانمان ڕاستەخۆ کۆمپانیا لە ڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی کە دامان ناوە یاخوود لە ڕێگەی ئیمێل یان میسینجێر ئاگادارمان ئەکاتەوە !.!.!



بۆیە بە پێویستمان زانی کە لەم بابەتەدا باس لە چالاککردنی ئەو خزمەتگوزاریەی فەیسبووک بکەین کە چۆن بتوانین بزانین کێ هەوڵی هاککردنی هەژمارەکانمان ئەدات و کێ هەژمارەکانمان بەکار دێنێ جگە لەخۆمان؟!...


فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.


ئامادەکردنی:: احسان فەرامەرز شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و خاوەنی ماڵپەڕی چوارچێوەی IT



مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی ئایتی

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

پەیجی فەڕمی چوارچێوەی ئایتی

يتم التشغيل بواسطة Blogger.