کۆمپانیای شاومی موەسەفاتەکانی مۆبایلە نوێکەی بە ناوی Redmi Not 6 Pro ئاشکرا کرد.
هەر وەک دیار بوو کە شاومی بە نیازی ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ بوو کە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگ و باسێکی زۆری لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیەی شاومی بوو بەڵام وا دیارە کە مۆبایلە نوێکەی شاومی جیاوازیەکی ئەوتۆی پەیا نەکردووە لەگەڵ مۆبایلی پێشووی Not 5 Pro.
ئەمە زانیاریەکانی مۆبایلە نوێکەی شاومین کە لە کۆنگرەیەکی گشتیدا ئاشکرا کراون.
ڕوونمای مۆبایلەکەی لە جۆری Not 5 Pro یە دەقی ڕوونماکە 2,26 ئینجە بە ڕوونی 2280+1080 FHD
دەبڵ کامێرا لە پێشەوەی مۆبایلەکەی جێگیر کراوە بە ڕوونی 20+2 مێگاپێکسڵ و هەروەها دەبڵ کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایل بە ڕوونی 12+5 مێگاپێکسڵ.
یەکەی چارەسەری سناپدراگۆن 636 لەلایەن کۆمپانیای کوالکۆم ەوە دابین کراوە.
بە دوو ئاست بەردەستە .
مۆبایلە ئاست نزمەکە بیرگەی کاتی 4 گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی 64 گێگابایت بەردەستە و بە نزبەت مۆبایلە ئاست بەرزەکەش بیرگەی کاتی 6 گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی 128 گێگابایت.
هێزی پاتری 4000 میلی ئەمپێڕە.
هەر لە سەرەتای کارپێکردنی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 ی لەسەر جێگیر کراوە.
ئێستا مۆبایلە ئاست نزمەکەی لە بازارەکانی وڵاتی تایلاند بەردەستە بۆ کڕیاران بە نرخی 215$.
ئێوەش سەرنجی خۆتان دەربارەی بەرهەمە نوێکەی شاومی بووسن و بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

