گۆگڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەدات گشت گەڕانەکانی ببینێت و بیانسڕێتەوە
لەم ماوەیەدا گۆگڵ خەریکی نوێکاری بوو بۆ بەکارهێنەران و گەشەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاریەکان بۆ زنیاری بەکارهێنەرانی خۆی.
بە تایبەت لە دوای ئەم کێشەیەی کە لەم دواییانەدا لە خزمەتگوزاری گۆگڵ پڵەس ڕوویدا ، گۆگڵ کاری لەسەر خزمەتگوزاری Project Strobe کرد و بە فەڕمیش ئەم خزمەتگوزاریەی خۆی ڕاگەیاند ، ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەی گۆگڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەدات کە لێکۆلینەوە لەسەر زانیاری کەسی خۆی بکات و بزانێت کە ئایا گەشەپێدەرانی وێبگەڕی گۆگڵ دەستیان بە کام زانیاری ئەوان گەیشتووە و چۆن ئاگادار ئەکرێنەوە.
شایەنی باسە لە نوێترین نوێکاریدا گۆگڵ خزمەتگوزاری سڕینەوەی گەڕانەکان (Search)ــــۍ بەردەست کرد لەسەر بزوێنەرەکەی و بەکارهێنەران ئەتوانن لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەوە گشت ئەو گەڕانانە بسڕنەوە کە لە مێژووی بەکارهێنانی گۆگڵدا ئەنجامی داوا ، بەڵام بەکارهێنەران ناتوانن زانیاریەکان و ڕێژەی گەڕانەکانیان لەسەر هەژماری گۆگڵ بسڕنەوه هەر بۆیە پێویستە کە بەکارهێنەر ئاگادار بێت کە لەگۆگڵدا بادوای چی ئەکەڕێ.
ئەم خزمەتگوزاریەی گۆگڵ لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر لە وێبگەڕی گۆگڵ بەردەستە و بەکارهێنەر ئەتوانێ سوودی لێ وەرگرێ بەڵام لەسەر ئەپڵیکەیشنی گۆگڵ خزمەتگوزاریەکە بەردەست نییە و بڕیاریشە لە وەشانی داهاتوودا کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕەوانە ئەکرێ بە ڕیزبەندی بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاد بکرێ.
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

