یارى په‌بجی و ووڵاته مشه‌خۆره‌كان، كوردستان به نمونه
یارى پهبجى(PlayerUnknown’s Battlegrounds ) له ئێستادا یه‌كێكه له پر هه‌وادارترین یارى له‌سه‌ر ئاستى جیهان و ژماره‌ى یاریكه‌رانى ٥٠٠ ملیۆنى تـێپهراندوه .
ئه‌م یاریه له لایه‌ن كۆمپانیاى بلو هۆڵ Bluehole ى كۆریاى باشووره‌وه دیزاین كراوه و په‌ره‌ى پێده‌درێت له ساڵى ٢٠١٥ ه‌وه ، به‌لام له ٢٠١٧ به شێوه‌یه‌كى چاوه‌روان نه‌كراو له جیهاندا هه‌وادارى زۆرى له ده‌ورى خۆى كۆكرده‌وه .
ئه‌م یاریه بۆ هه‌موو پلات فۆرمه‌كان ده‌بێت (ئاى ئۆ ئێس ، ئه‌ندرۆید ، ویندۆز ئۆ ئێس، ئێكس بۆكس، پله‌ى سته‌یشن)، له‌سه‌ر پلات فۆرمه‌كانى مۆبایل به شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر ه و بۆ ئه‌وانى تر به پاره‌یه .
یاریه‌كه به شێوه‌ى تیم ئه‌نجام ده‌درێت و پوخته‌ى یاریه‌كه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك به‌كارهێنه‌ر یاخود بڵیین تیم له ناوچه‌یه‌كى گه‌وره و فراوندا به دواى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌گه‌رێن .
یاریه‌كى ئه‌كشنه و پره له دیمه‌نى سه‌رنج ڕاكێش و ناوازه و رۆمانسى و له‌م دواییشهدا له هه‌ندێك وه‌شاندا به شێوه‌ى نافه‌رمى دیمه‌نى ووروژێنه‌ر و سێكسی بۆ زیاد كراوه .
داهاتى ڕۆژانه‌ى ئه‌م یاریه ٦٥٠ هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكیه واته مانگانه ١٩ ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلار، سالانه دوو سه‌د و سی و چوار ملیۆن به واتایه‌كى تر ٢٣٤٠٠ (بیست و سێ هه‌زار و چوار سه‌د )ده‌فته‌ر دۆلارى ئه‌مریكی.
تۆ جارێ واز له‌وه بێنه كه كۆمپانیایه‌كى بچووك ده‌توانێت به‌قه‌د یه‌ك وو‌ڵاتى شه‌رقى پاره په‌یا بكات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ سه‌دان دیڤلۆپه‌ر و دیزاینه‌ر و دریمیكال پێرسن دابمه‌زرێنیت ، به‌لام وولاتانى دوواكه‌وتو (جیهانى سێیه‌م) هه‌میشه و هه‌موو كات ته‌نها به‌كاربه‌رن و وه‌كو مشه‌خۆریان لێهاتوه ، هیچ به‌رهه‌مێكى خۆمالى نیه ، ته‌نها پاره سه‌رف كردن و كات به‌سه‌ر بردنه .
له‌م هه‌رێمه خێر له خۆنهدیوهى ئێمه‌دا ، له حكومه‌ته‌وه بیگره تا بچووكترین بازرگان ، برۆ پرۆژه‌یه‌كى واى پێشكه‌ش بكه و بڵی با پرۆژه‌یه‌كى تهكنهلۆژیى جیهانیمان هه‌بێت ، نمونه با گهیمێكمان هه‌بێت ، بزانه چه‌ند كه‌س پاڵپشتیت ئه‌كات ؟بزانه دینارێكت بۆ كۆئه‌كرێته‌وه .
به‌رپرسه باڵا و كاربه‌ده‌ستانى ئێمه وا فێربون و وا فێركراون ، هه‌میشه چاویان له شتى ئاماده و گران بێت ، نه‌وته حه‌یاته‌كه خۆش بێت ، ئیتر ته‌كنه‌لۆژیا و داهێنان و گهیمینگمان بۆ چیه؟
له كاتێكدا هه‌موو ئه‌وه ده‌زانن سامانى ژێر زه‌وى ڕۆژێك دێت كۆتایی دێت ، به‌لام بیرۆكه و داهێنانه‌كان سه‌رمایه‌ى نه‌بڕاوه و پالپشتى مانه‌وه‌ى به‌هێزى ووڵاته پێشكهوتوهكانن ..
زۆر دوور مه‌روانن ،برۆ پڕۆژه‌یه‌ك بنوسه له‌سه‌ر پێشخستنى ته‌كنه‌لۆژیا ، دروست كردنى گه‌یمێك ، له‌گه‌ڵ پێشانگاى نمایشى جل و به‌رگ، شاجوان ، ڤیستڤالى تێكه‌ڵاوكردن و به‌ره‌لا كردن ، له حكومه‌ته‌وه بیگره تا بارزگان و كۆمپانیاكان ، بزانه كام له‌م پرۆژانه پاڵپشتى و ئاسانكارى بۆ ئه‌كرێت !وهلامهكهى بۆخۆتان بێت ، پێویست ناكات بینوسم ...
ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادار بم چه‌ند گه‌نجێكى دڤلۆپهر و دیزاینه‌ر سه‌رقالى دروست كردنى گه‌یمێك بوون به ناوى one more step كه هاوشێوه‌ى گه‌یمه جیهانیه‌كان بوو ، وه قۆناغێكى زۆر باشیشیان بری، به‌لام به هۆى نه‌بوونى ماد و پاڵپتشیهوه ، كاره‌كانیان راوه‌ستاوه و نه‌گه‌یشتن به ئامانج .
زۆربه‌ى وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسه باڵاكان ، نازانن مۆبایلى سمارت و سۆشیال میدیا به‌كار بهێنن ، جا بێنه پێش چاوى خۆت تۆش بچیت وپڕۆژهیهكى گهیمیگیان پێشكه‌ش بكه‌یت !
كه باسى ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌كرێـت ، وه‌كو هه‌میشه ئه‌بێت ئومێد و هیوایه‌كى درۆینه له ناخى خۆمدا بچه‌سپێنن به‌وه‌ى ڕۆژێك دادێت ئێمه‌ش وه‌كو ووڵاتانى پێشكه‌وتوو ده‌توانین به‌رهه‌م نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌بێـت و ڕۆژێك له ڕۆژان بێت بڵین ئه‌م داهێنانه ، ته‌كنه‌لۆژیایه نوێیه ، گه‌یمینگه ، له كوردستانه‌وه دیزاین كراوه و په‌ره‌ى پێدراوه ..
وەرگیراوە بە سوپاسەوە
ئامادەکردنی بابەت: ئه‌ندام عومه‌ر
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

