وەنپڵەس بە فەڕمی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (OnePlus T6) ی ڕاگەیاند.
هەر وەکو ئاشکرا بوو کە کۆمپانیای وەنپڵاس بەنیازی ئاشکراکردنی بەرهەمێکی نوێ بوو لە جۆری وەنپلەس (T6) و دوێنێ بە فەڕمی لە بەرواری (29_10_2018) کۆمپانیای ناوبراو مۆبایلی جۆری (OnePlus T6) ی ڕاگەیاند و لە کۆنگرەیەکی گشتی کۆمپانیاکە تایبەت بە بەرهەمە نوێکە کۆبوونەوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەواوی زانیاری و موەسەفاتەکانی مۆبایلەکەیان ئاشکرا کرد.
ئەمەش بەشێک لە زانیاری و موەسەفاتە گرینگەکانی مۆبایلە وەنپلەس (T6)
ڕوونمایەک لە جۆری (OLED) بە قەبارەی (6.41) ئینج و ڕوونی (1080x2340)
دەبڵ کامێرا لە پشتەوەی مۆبایل جێگیر کراوە یەکەمیان بە ڕوونی (16) مێگاپێکسڵ کە وهەستەوەری سۆنی (IMX519)ی لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای دووەمی (20) مێگاپێکسڵە کە هەستەوەری سۆنی (IMX376K)ی لەسەر جێگیر کراوە.
کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی (16) مێگاپێکسڵە و هەستەوەری سۆنی لە جۆری (IMX371)ی لەسەر جێگیر کراوە.
مۆبایلە نوێکە یەکەی چارەسەری سناپ دراگۆن (845) ی لەسەر جێگیرە.
بە دوو وەشان بەردەستە.
وەشانی یەکەم بیرگەی کاتی (6) گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی (128) گێگابایت و بە نرخی (549$) دۆلار بەردەست ئەبێ.
وەشانی دووەم بیرگەی کاتی (8) گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی (256) گێگابایت و بە نرخی (629$) دۆلار بەردەست ئەکرێ و شایەنی باسە هەردوو وەشانەکەش پشتگیری بیرگەی دەرەکی (microSD) ناکەن.
هێزی پاتری (3700) میلی ئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا ئەکا و پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای هەیە.
هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی لە بازارەکاندا وەشانی (ئەندرۆید 9 پای)ی لەسەر جێگیر کراوە.
بڕیارە لە یەکی مانگی داهاتوو کە ئەکاتە (1_11_2018) لە وڵاتی ئەمریکا لە بارارە ئەلیکترۆنیەکاندا بە دوو ڕەنگی (ڕەش و ڕەشی کەم ڕەنگ) کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێ.
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

