هەر وەکو ئەزانین نەرمەواڵەی سناپ چات یەکێکە لە گەورەترین نەرمەواڵەکانی بواری وێنە گرتن کە زۆربەی هەرە زۆری بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەکاری دێنن.
نەرمەواڵەی سناپ چات لە سەرەتای دروست بوونیەوە تەنیا بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەست بوو ، و لە ئێستاشدا یەکێکە لە گەورەترین نەرمەواڵەکان کە بۆ وێنەگرتن و چات کردن بەکار دێت .
شایەنی باسە کۆمپانیای سناپ چات لە بەرواری 26_10_2018 بە فەڕمی نەرمەواڵەی کامێرای سناپ چاتی بۆ هەر یەکە لە سیستمی ویندۆز و ماک بەردەست کرد ، لە ئێستادا بەکارهێنەر ئەتوانێ لەسەر کۆمپیوتەرەکەی چێژ لە فلتەر و کامێرای سناپ چات وەرگرێ و بەکاری بێنێ لەکاتی قسەکردن یان پەخشی ڕاستەوخۆدا.
شایەنی باسە نەرمەواڵەی کامێرای سناپ چات پشتگیری لە هەر یەکە لە یوتیوب و تویچ و سکایپ و زووم دەکات و بەکارهێنەر ئەتوانێ لەکاتی بەکارهێنان یان پەخشی ڕاستەوخۆدا ئەم نەرمەواڵەیە بەکار بێنن و سوود لە فلتەرەکانی سناپ چات ببینن لەسەر کۆمپیوتەرەکەی.
بەم تایبەت مەندیەش وا دەر دەکەوێت کە سناپ چات بیەوێ سەرنجی بەکارهێنەران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و ڕێژەی بەکارهێنەرانی خۆی بەرز بکاتەوە ، و لە هەمان کاتدا چاوەڕوان دەکری لە داهاتوودا ئەم تایبەتمەندیەی سناپ چات داوای هەژماری کەسی بکات و تایبەت مەندی زیاتر بخاتە بەردەست بەکارهێنەر.
بۆ داگرتنی نەرمەواڵەی Snap Camera کلیک لەسەر ئەم ئایکۆنە بکە.
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!