هەردوو ئایفۆنە نوێکە XS و XS Max لەوەتەی دروستکراون دوور لە کێشە کاریان نەکردووە ، هەر وەکو دیار بوو لە ماوەی ڕابردوو هەردوو ئایفۆنە نوێکە XS و XS Max دووچاری کێشەی خاوبوونەوەی هێلەکانی پەیوەندی و هێزی داگرتن ببوونەوە و ئەم کێشەیە زۆربەی بەکارهێنەرانی بێزار کرد.
ئەمڕۆش بەکارهێنەرانی هەردوو مۆبایلە نوێکە XS و XS Max دووچاری کێشەی بارگاویکردنەوەی مۆبایل بوونەتەوە ، زۆربەی یوتوبەرە بەناوبانگەکان و بەکارهێنەران لە کەناڵی تایبەتی خۆیان یان لە تویتەر کێشەکەیان پیشان داوە و باسیان کردووە کە تا پەنجە لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکەیان دانەنێن ناتوانن مۆبایلەکەیان بارگاوی بکەن واتە بەبێ هەڵبوونی ڕوونمای مۆبایلەکە ناتوانن مۆبایلە بارگاوی بکەنەوە .
لە ئێستادا بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە بە کێبڵی بارگاویکەرەوە هیچ سوودی نییە بەبێ دارگتنی ڕوونمای مۆبایلەکە بە پەنجە لە کاتی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەت.
زۆربەی ماڵپەڕ و سەرچاوە باوڕپێکراوەکان وکەناڵە گەورەکان ئەم سکاڵایەیان بۆ ئەپڵ بەرز کردۆتەوە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەپڵ هیچ دەنگدانەوە نەبووە ، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا لە نوێترین وەشان کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ئایا ئەم کێشەیە لای تۆی بەکارهێنەریش دەرکەوتووە؟!...
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

