کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی جیهانی کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی و داڕێژەری سیستمەکانی کۆمپیوتەر توانی دوای 8 هەشت ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ساڵی 2010 دا دووبارە ببێتەوە بە یەکەمین کۆمپانیای بواری بازرگانی ئەلیکترۆنیات کە نرخەکەی بگاتە 1$ یەک ترلیۆن دۆڵاری ئەمریکی و بە 3$ دۆلاری ئەمریکی نرخەکەی لە کۆمپانیای ئەپڵ بەرزترە.
هەر وەک ئاشکرا بوو کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 کۆمپانیای ئەپڵ توانی بۆ یەکەم جار لە مژووی کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی ئەلیکترۆنیات نرخەکەی بگاتە 1$ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی و ببێتە یەکەمین و گەورەترین کۆمپانیای بواری بازرگانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
بەڵام لەبەر بوونی چەند کێشەیەکی گەورە لە بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ XS & XS Max و دابەزینی نرخی XR لە بازارەکاندا نرخی کۆمپانیاکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ ڕیزبەندی دووەمین کۆمپانیای جیهان بگرێت کە نرخەکەی 1$ ترلیۆن دۆلار تێپەر بکات و کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش ببێتە شوێنگرەوەی ئەپڵ و ڕیبەندی یەکەمین کۆمپانیای بواری بازرگانی ئەلیکترۆنیات بگرێت و نرخەکەی بگاتە سەروو 1$ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی.
شایەنی باسە لە ئێستادا نرخی پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە بازارەکانی جیهاندا 812.93$ بڵیۆن دۆلارە و ڕێژەی بەرزبوونەوەی پشکەکانی مایکرۆسۆفت بەردەوام لە گۆڕاندایە و نرخی پشکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا لە بازارەکانی جیهاندا 812.60$ بڵیۆن دۆلاری ئەمریکییە و ئەم ڕێژەیەش بەردەوام لە گۆڕاندایە.
ئامادەڪردنی:: احسان فەرامەرز
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

