Reklam
بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری(ئایتی) چییە؟!



جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری(ئایتی) چییە؟!


زۆرێک لە هاوڕێیان پرسیاری جیاوازی نێوان ئەم دوو بەشە دەکات، کە هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و ڕێگای کارکردنی جیاوازە، بەم شیوەیە:


یەکەم: زانستی کۆمپیوتەر
دەرچوانی ئەم بەشە دوای وەرگرتنی خوێندنێکی تێروتەسەل وەردەگرێت لە ماتماتیک و زانستی تیۆری کۆمپیوتەر، زۆربەی ئەوانەی ئەم بەشە تەواو دەکەن دەبن بە گەشەپێدەری سۆفتوێر (software developers) یان وێب پڕۆگرا مەر. بە بەردەوامبونی بۆ خوێندنی باڵای ئەم بەشە دەچێتە پسپۆڕی ورد وەک advanced artificial intelligence.
لەگەڵ ئەوەشدا دەرچووی بەکالۆریۆسی ئەم بەشە ئامادەکراون بۆ ئەوەی دیزاینی پاتێرن و ئەلگۆریسم و داتاستراکچەر بکەن. لەکاتی خوێندن لەم بەشە زۆربەی جار خوێندکار فێری تەنها دوو زمانی پڕگرامینگ دەکرێت بۆ نمونە Java، Python، یان ++C
بۆ ئەوەی ببێت بە پڕۆفیشناڵی بواری زانستی کۆمپیوتەر پێویستە شارەزایت هەبێت لە HTML, CSS, JavaScript, MySQL, PHP, Python and Java.


دووەم: ئایتی
دەرچوانی ئەم بەشە کاردەکەن لەبواری پاراستنی زانیاری، نێتوێرک، بەڕێوەبردنی داتابەیس، بەڕێوەبردنی سیستەم، پاڵپشتی کۆمپیوتەر (computer support)، کە هەندێک لەم بوارانە پێویستە شارەزای لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و پڕۆگرامینگ هەبیت، پێویستە لەم بەشە مەجالی هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کۆڕس هەبێت لەکاتی خوێندن دا وەک کۆڕسی سێکوێریتی، داتابەیس، و نێتوێرک. ئایتی پڕۆفیشناڵ پێوییستە شارەزایی هەبێت لە سیستەمەکانی کارپێکردنی سێرڤەر و توڵەکانی داتابەیس وەک SQL Server و ORACLE.



بەگشتی زانستی کۆمپیوتەر فۆکەس دەخاتە سەر پڕۆگرامینگ و بەکارهێنانی ماتماتیکی.
ئایتی فۆکەس دەخاتە سەر نێتوێڕک و داتابەیس و چاککردن و پاڵپشتی کۆمپیوتەر، وەهەندێ جار شارەزایی ئایتی شەرت نیە کە لە بەشەکە خوێندبێتت.


ئامادەکردنی:: بڕوا جەزا
وەرگیراوە بە سوپاسەوە.

شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی ئایتی

نوسەری بابەت: Unknown -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

پەیجی فەڕمی چوارچێوەی ئایتی

يتم التشغيل بواسطة Blogger.