له بێ ئینته‌رنێتیه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى سێكسخواز و داته‌پیوی ئه‌خلاق
پێش له ناوچونى ڕ‌ژێمى به‌عس ،ئه‌و سه‌نته‌ر و شوێنانه‌ى كۆمپیوته‌ریان به‌كارده‌هێنا ، له هه‌موو پارێزگا و شاره‌كان له په‌نجه‌ى ده‌ست تێپه‌ریان نه‌ده‌كرد.
كۆتاییه‌كانى ساڵى ٢٠٠٦ و سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٠٧ ، وورده وورده ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر ڕووى له زیادی كرد ، سه‌نته‌ر و فه‌رمانگا و كۆمپانیاكان، بگره زۆرێك له خه‌ڵكى به ئامێرێكى نوێى ته‌كنه‌لۆژی ئاشنا بوون ئه‌ویش پێى ده‌وترا كۆمپیوته‌ر، دواتریش مۆبایل به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ى كرد.
به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئینته‌رنێت له چوارچێوه‌یه‌كى داخراو ماوه‌یه‌وه ، ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌وتۆ نه‌بوون ، تاوه‌كو ده‌ستپێكى شۆرشى به‌هارى عه‌ره‌بی ساڵ ٢٠١١ ، به‌و هۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو مۆبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له وولاتانى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌راست (بهههرێمى كوردستانیشه‌وه) په‌ره‌ى سه‌ند و ڕۆژ له دواى ڕۆژ به‌كارهێنه‌ران زیاد ده‌بن.
به پێى كۆتا داتا و زانیارى ده‌زگاى (ئینته‌رنێت وۆرلد سته‌یت) ،ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق به پێى دواین سه‌رژمێرى ، سه‌رووى ٣٩ ملیۆن كه‌سه و له‌و ڕێژه‌یه‌ك ١٩ ملیۆن كه‌س ئینته‌رنێت به‌كار ئه‌هێنن ، واته به ڕێژه‌ى ٤٨.٣%...
هه‌روه‌ها ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك له عێراقدا ١٧ ملیۆن كه‌سه ، واته ڕێژه‌ى ٤٣.٢% ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك له هه‌رێمى كوردستان (به پارێزگاى كهركویشهوه ) نزیكه‌ى ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سه(ئه‌م داتایه تایبه‌ته به كۆمپانیاى تێك ئای و له سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى فهیسبووكهوه به ده‌ستمان گه‌یشتوه) ...
ئه‌م داتایهى سه‌ره‌وه جێگاى دڵخۆشیه ، ووڵات و هه‌رێمێك له نه‌بوونى و نه‌زانینى ته‌كنه‌لۆژیاوه ، ئێستا نزیكه‌ى نیوه‌ى ئینته‌رنێت به‌كاربهێنیت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێرامان و نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه ئه‌م خه‌ڵكه به چیه‌وه سه‌رقاڵه ؟ڕۆژانه كاته‌كه‌ى به چیه‌وه به‌سه‌رده‌بات ؟
به پێى داتاى كۆمپانیاى ئهلێكساى ئه‌مریكی بۆ رێزبه‌ندی پر بینتهرترین ماڵپه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستى عێراق(به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه) ، دواى ماڵپه‌رى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بزوێنه‌ره‌كانى گه‌ڕان ، ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان یه‌كێكیان له پله‌ى سێیه‌م و ئه‌وه‌ى تر له پله‌ى پێنجه‌م و ئه‌وه‌ى تریشیان له پله‌ى حه‌وته‌م دێن .
به پێ ى داتاى كۆمپانیاى سمیلار وێب ئه‌نه‌لایزی ئیسرائیلی (SimilarWeb’s analysis)، عێراق له‌پله‌ى یه‌كه‌مى جیهاندایه(هه‌ندێك داتاى تر ده‌ڵێن ڕێزبه‌ندى یه‌كه‌مى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاسته) له كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان و له دواى ئه‌ویش وو‌ڵاتى میسر دێت .
به ڕێژه‌ى ٨٣% ى خه‌ڵكى عێراق بزوێنه‌رى گۆگڵ به‌كارده‌هێنیت بۆ دۆزینه‌وه و سه‌یركردنى دیمه‌نه سێكسیه‌كان، دواى ئه‌ویش بزوێنه‌رى یاهوو .
ماڵپه‌رى فایت ذه نیو دره‌گ(fight the new drug)وورده‌كارى زیاترى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خستۆته ڕوو ، تیایدا هاتوه وولاتى ئیمارات كه‌مترین گه‌ران ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان و هاوڵاتیانى كوه‌یت یش زۆرترین ماوه به دیار ڤیدیۆ سێكسیه‌كانه‌وه داده‌نیشن .
به‌پێ ى داتاى نافه‌رمى بۆ وو‌ڵاتى عێراق ، ڕۆژانه نزیكه‌ى ٣ ملیۆن و ٣ سێ سه‌د و ٢٠ هه‌زار كه‌س سه‌یرى ڤیدیۆ سێكسیه‌كان ده‌كات و له‌و ڕێژه‌یه‌ش به خه‌مڵاندن ڕۆژانه سه‌رووى ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى سه‌ردانى ماڵپه‌رى سێكسی ده‌كات .
جگه له‌مانه چاوێك بخشێنه به ماڵپه‌ره كوردیه‌كان ، برۆ سه‌یرى ڕێزبه‌ندى زۆرترین خوێنه‌رى ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه بكه ، ده‌بینیت زۆرترین خوێنه‌ره‌كان یان بابه‌تى ووروژێنه‌ره یان سێكسیه .
له ئێستادا زیاتر له ١١٣ ڤیدیۆى سێكسی كوردی(كوردستانى باشوور) له ماڵپه‌ره جیهانیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ڤیدیۆى تر هه‌یه كوردی و شێوه‌زارى كرمانجیه (كوردستانى ڕۆژئاوا و باكور)، هه‌روه‌ها ڤیدیۆى سێكسی كوردی(كوردستانیش ڕۆژهه‌ڵات) یش هه‌یه .
بازرگانى سێكسی یه‌كێكه له باشترین و پڕ داهاتترین جۆرى بازرگانى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان ،سه‌دان كۆمپانیا هه‌ن كه له بوارى پۆرنۆگرافیدا كارده‌كه‌ن و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بژێوى ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م بازرگانیه‌یه .
ڕۆژانه خه‌ڵك سه‌ردانمان ده‌كات له كۆمپانیا (كۆمپانیاى تێك ئای بۆ بازرگانى ئهلیتكرۆنی) بۆ ئه‌وه‌ى كارتى ئینته‌رنێتیان بۆ داخیل بكه‌ین ، یان كیشه‌ى تریان هه‌یه ، كاتێك مۆبایله‌كه‌یان وه‌رده‌گرین و ده‌چینه سه‌ر وێبگه‌ره‌كان (گۆگڵ كرۆم ، سهفارى ، ئۆپێرا، فایه‌ر فۆكس...) هه‌مووی پره له ڤیدیۆ و ماڵپه‌رى سێكسی.
باشه كه‌سێك نه‌زانێت كارتى ئینته‌رنێت داخیل بكات ، چۆن فێر بوه ماڵپه‌رى سێكسی بكاته‌وه .
هه‌یه دێته‌وه كۆمپانیا و ده‌ڵێت دوێنێ شه‌و كارتم له ئێوه كریوه ، ئه‌مشه‌و ته‌واو بوه ، هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت كه به جۆرێك ئێوه فێڵتان لێم كردوه ، به‌ڵام كاتێك مۆبایله‌كه‌م لێ وه‌رگرت ، ٢٥ ڤیدیۆى سێكسی كردبۆوه بێ ئه‌وه‌ى هی كامیانى داخستبێت ، ئیتر كارتى ئینته‌رنێت چۆن به‌رگه ئه‌گرێت .
من سەرم لەوە سورماوە ،گەر یەك ووشەی سێكسیت لەدەم بێتە دەر، هەمووی ئەیكات بە هەڵا و قسە و نازانم چی و چی ، بەڵام خۆیشی خوێنەری یەكەمینی بابەتی سێكسی و ڤیدیۆیی سێكسی و وێنەی سێكسیە ...
نامەوێت بچمە نێو باسی ژیانی تایبەتی هیچ كەسەوە ، چونكە هەموو تاكێك ئازادە كە سەیری چی ئەكات و چی ئەخوێنێتەوە و كاتى خۆى به‌چى به‌سه‌ر ده‌بات.
ئەمەوێت ئەوە بڵێم زۆرینەی میللەتی كورد موسڵمانین ، جیا لەوانەش زۆربەمان خۆمان بە باوەردار (المؤمین) دەزانین نەوەك موسڵمان (المسلم) ،بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لای من ئەوەیە كە ئەو ڕێژە زۆرەی بەكارهێنەری ئینتەرنێت لە كوردستان بۆچی وێڵن بە دوای ڤیدیۆیی سێكسی و دیمەنی سێكسی و بایەتی سێكسی؟
چەند سەیر ئەكەم ، سەرم لەو هاوكێشەیە دەر ناچێت ، زۆرینە خۆیان پێ رەوشت پارێزە ، زۆرینە پەیوەستن بە ئاینی ئیسلامەوە ، زۆرینە باسی سیاسەت ئەكەن ، زۆرینە باسی شەرەف دەكەن ، زۆرینە باسی داب و نەریت دەكەن ، بەلام ئەی ئەو هەموو بینەر و خوێنەری ڤیدیۆی و بابەتە سێكسیانە كێن ؟تۆ بڵی ی هاولاتی بیانی بن و فێری زمانی كوردی بوبن ؟
دواجار ئەمەوێت ئەوە بپرسم ، گەر قەرارە هەمووی خۆی پێ چاك و چاكە خواز و بەرەوشت بێت ، هەمووی قسەی زل ئەكات لەفەیسبووك ، هەمووی پۆست و نوسینی جوان بلاو ئەكاتەوە ،ئەی ئەو رێژە زۆرەی بینەر و خوێنەری بابەتە و ڤیدیۆیە سێكسیەكان كێن ؟
به شانازیه‌وه ئه‌ڵێم ، ئه‌وكاته‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان داواكرا كه پڕۆژه یاسایه‌ك بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌ویش به قه‌ده‌غه‌كردنى ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان ، به‌نده ڕا‌سپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى له رووه تهكنهلۆژیهكهوه چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت ، هه‌رچه‌نده من شته‌كانم نوسی ، به‌لام قه‌ناعه‌تم پێى نه‌بوو ، چونكه ئه‌مه به‌شێكى به یاسا چاره‌سه‌رده‌كرێت ، به‌لام به‌شه زۆرینهكهى به هۆشیارى تاك .
گومانى تێدانیه ئه‌و ماڵپه‌ره زهبهلاحهنه ، فه‌یسبووك ، گۆگڵ، یاهو، ته‌واوى سایته سێكسیه‌كان ، ئه‌وا داتا و زانیارى ده‌ده‌نه وولاتى خۆیان ، بۆیه له ئاسانترین پێناسه‌دا تۆى هاوڵاتیه‌كى كوردی هه‌رێمى كوردستان كاتێك سه‌ردانى ئینته‌رنێت ده‌كه‌ت ، كۆمپانیاى دابینكارى ڕاژهكارى ئینته‌رنێت (internet providers companies) یاخود ئه‌و ماڵپه‌ره‌ى كه سه‌ردانت كردوه ئهزاێت مۆبایله‌كه‌ت چ جۆرێكه ، وه چ وهشانێكى له‌سه‌ره ، چ مۆدیلێكه ، ئینته‌رنێته‌كه‌ت چ جۆرێكه ، له چ شارێكى ،چ وێبگه‌ڕێك به‌كار ئه‌هێنیت،چه‌ند له‌سه‌ر هێل ئه‌مێنیته‌وه ...بۆیه ئه‌و داتا و زانیاریانه زۆر گرنگن بۆ هه‌ر ووڵاتێك كه بیه‌وێـت ره‌وشت و نه‌ریت و ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى ووڵاتێكى تر بخوێنێته‌وه ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى و ئه‌مریكا و زلهێزه‌كانى تر هه‌رگیز و هه‌رگیز هیچ ترسێكیان له هیچ ووڵاتێكى عه‌ره‌بی نه‌بوه و نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیاره كه خه‌ڵكه‌كه‌ى سه‌رقاڵى چین و به چیه‌وه خه‌ریكین .
به بیانووى ئازادى و كرانه‌وه ، ڕۆژێك به ناوى نمایشى جل و به‌رگ و رۆژێك به ناوى شاجوان و ڕۆژێكى تر به ناوى فیلم و ڕۆژێك به‌ناوى كۆنسێرت و ڕۆژێكى تر به ناوى ڤیستڤالى ....كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ههڵدێرێكى ترسناك هه‌نگاو ده‌نێت .
هه‌ر ئه‌م به‌ناو كرانه‌وه ، ئه‌م وێنه و نمایشه نیمچه ڕووتانه ، وا له گه‌نج به تایبه‌تى(هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به گشتى)ئه‌كات كه بۆشاییه‌كى ڕۆحی(الفراغ الروحي) و له هه‌مان كاتدا ئاره‌زووى سێكسی بۆ زیاد بێت و بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌م حه‌زه سێكسیه و پڕكردنه‌وه‌ى كاتی ئه‌م بۆشاییه ڕۆحیه
په‌نا بۆ به‌رده‌م ڤیدیۆ و دیمه‌نى سێكسی ده‌بات .
ئه‌و به‌ناو كرانه‌وه و بێ خاوه‌نى و بهرهڵایهى به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتوه ، هێشتاش ماویه‌تى كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كان ( ئاسه‌واره خراپه‌كان)ى به دیار بكه‌وێت ، هێشتا ماویه‌تى تێبگه‌ین كه كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌ره‌و چ ئاقارێكى ترسناك هه‌نگاو ده‌نێت ، هێشتا ماومانه له‌وه تێبگه‌ین كه سۆشیال میدیا و ڕاگه‌یاندنى كوردی چ كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یان خولقاندوه، به‌لام ئاسانترین نمونه ئه‌وه‌یه نزیكه‌ى ٨٠٠٠ حاله‌تى ته‌ڵاق هه‌بوه له ساڵ ٢٠١٧ له هه‌رێمى كوردستان .
سه‌یركه كه به چی سه‌رقاڵین ،ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌كان سه‌رقاڵى چین ؟ ئیعلامى كوردی خه‌ریكى چیه و چی نمایش ده‌كات ، چه‌ند كه‌س باسی ئه‌م دیارده قێزه‌ون و نه‌شیاوانه ده‌كات ، چه‌ند كهناڵتان بینوه باسى به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى تاك و ئه‌م دیاره نهبزێوانه بكات .
ساڵى ٢٠١٢ و پێم وابێت ، ڕۆژێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ڕێكخراوێكى هۆڵه‌ندى دانیشتبووین ، ئه‌م داتایانه‌ى كردوه و لێی پرسیم "ئه‌ندام" به‌و ماوه‌یه كه‌مه‌ى كه ئینته‌رنێت به‌رده‌ست بوه بۆ عێراق ، چۆن خه‌ڵك وا هۆگرى ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان بوه ، چۆن ئه‌م ناونیشانانه ده‌دۆزنه‌وه ،وه‌ڵامم پێ نه‌بوو ئه‌وكات ، به‌ڵام ئێستا ئه‌زانم كه ئێمه‌ى شه‌رقى به گشتى تێنووى سێكسین ، زۆرینه له‌به‌ر كلتور نایه‌وێت ده‌رى ببرێت ، له دیار شاشه‌ى ئینته‌رنێته‌وه خۆى خاڵى ئه‌كاته‌وه.
من نازانم كێ به‌رپرسیاره له‌وه ، وه ئه‌بێت یه‌خه‌ى كێ بگیرێت ، وه ئه‌بێت چی بكرێت ، ئه‌وه‌ى ئه‌زانم ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه ،به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى سۆشیال میدیايهوه داهاتوویه‌كى نادیار و ترسناك چاوه‌ڕوانى نه‌وه‌ى داهاتوو و زۆرینه‌ى چینى ئێستا ئه‌كات ، داهاتوویه‌ك كه وولاتانى ئه‌وروپى و ڕۆژئاوا تێ‌یان په‌راندوه و به ئومێدى ئه‌وه‌ن بگه‌ن به حاڵى ئێستاى ئێمه ، بێ ئاگا له‌وه‌ى ئێمه نه‌زانانه هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و داهاتوویه‌كى لێڵى خاڵى له خۆشه‌ویستى و سۆز ، خاڵى له ئه‌خلاق و ئه‌ده‌ب ، خاڵى له زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ، خاڵى له به‌ها بالاكانى ئیسلام و كه‌لتورى كوردى ، پڕاو پڕ له لێكترازان و خۆشه‌ویستى درۆینه و داپڵۆسین له هه‌موو قیه‌م و ئه‌خلاقێك ..
با ئه‌م قسانه بمێنێته‌وه بۆ مێژوو ، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه زۆر نزیكه ، ئه‌وكات هیچ شتێك و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ڕێگرى لێ بكات .
ئامادەڪردنی:: ئەندام عومەر سەرۆکی ڕێکخراوی تێک ئای و شارەزای بواری تەکنەلۆژیا.
وەرگیراوە بە سوپاسەوە.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!
