مێژووى ئۆتۆمبێل و پۆلیسى هاتووچۆ له‌هه‌ولێر
سالى 1915 . یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل له‌هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وێت . كهسهربازه ئه‌لمانییه‌كان هێناویانه‌ته هه‌ولێر .ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى ئهلمانیهكانى هاوپه‌یمانى عوسمانیه‌كان
بوو هاتهناوقهلا .خه‌لكى هه‌ولێر یه‌كه‌م جاریان بوو چاویان به‌ئۆتۆمبێل كه‌وت .
كۆتایى سالى 1918. كاتێك كه ئینگلیز ده‌سه‌لات به‌سه‌ر هه‌ولێردا ده‌گرن و له‌حوزه‌یرانى 1919 كابتن هاى ده‌بێته یه‌كه‌م حاكمى سیاسى هه‌ولێر .له‌پێناو ئاسانكردنى كاروباره‌كانى خۆیان ئینگلیز یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلى خۆیان ده‌هیننه ناو شارى هه‌ولێر.
سالى 1918 ـــــ 1919 : ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر .له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئینگلیزه‌كان .ده‌رگاى ( ئه‌حمه‌دییه) ى قه‌لات درووست ده‌كات و ئه‌وشه‌قامه قیرتاو ده‌كات كه به‌سه‌ر قه‌لادا ههلدهگهرێ .بۆ ئه‌وه‌ى ئینگلیز به‌ئاسانى ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیان بهێننه ناو قه‌لات.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌و شه‌قامه‌ى ناوه‌راستى قه‌لا كهدهرگاى ئه‌حمه‌دییه به‌ده‌رگاى ناوبازار ده‌به‌ستێته‌وه قیرتاودهكرێ.
سالى1920 : مهلافهندى یه‌كه‌مین ههلێریه كه‌له‌سالى(1920) دهبێتهخاوهن ئۆتۆمبێلى خۆى
له18/10/1924 مه‌لیك فه‌یسه‌ل هاتووه بۆلاى مه‌لا فه‌ندى له‌رێگه‌ى گوێره‌وه به‌ئۆتۆمبێل قوتابى چو,نه‌ته پێشوازى . ئینجا لهسهراى هه‌ولێره‌وه به‌ئۆتۆمبێل چوونه‌ته قه‌سرى باداوه.
سالى 1926 : خدرى پاشا له‌دواى مه‌لا فه‌ندى دووه‌مین كه‌س بووه له‌هه‌ولێر ئۆتۆمبێلى كریوه.
سالى 1928: ئینگلیز بۆیه‌كه‌م جار خولى فێركردنى لێخورینى ئۆتۆمبێلیان كردۆته‌وه.
سالى 1929: عه‌لى گاور مۆله‌تى ژماره(1)ى لێخورینى ئۆتۆمبێلى قهمارهى وه‌رگرتوه كه‌ئه‌وكات قه‌ماره ده‌گمه‌ن بوو له‌شارى هه‌ولێر تهنیاشانسى 1929 بۆگواستنه‌وه‌ى نه‌فه‌ره‌كان بۆبه‌غدا به‌كارده‌هێنرا كهههیكهلى داریان بۆدروست ده‌كرد.
سه‌رچاوه--نووسراوێكى به‌رێز فهرهادپیربال
یه‌كه‌م پۆلیسى هاتووچۆلهههولێر
ــ فتح الله عباس على له‌سالى (1898 ـــ 1963) یه‌كه‌م پۆلیسى هاتووچۆ دامه‌زراوه سالى 1939 .
یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌رى هاتووچۆ له‌سالى1974
له‌سالى1974 : یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ له شارى ههولیــَر كراوهتوه . كهبــهرێـــز ( عقید / نورى مصطفى ) یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌رى هاتووچۆى هه‌ولێربوو تاسالى 1975.
سەرچاوە:: Hawlertp.com
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!



