کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی سڕینەوە نامە لای کەسی بەرامبەر زیاد ئەکا.!
کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیک لە نوێترین وەشانی نەرمەواڵەی فەیسبووک میسینجێر خزمەتگوزاری سڕینەوەی نامە لای کەسی بەرامبەر بەردەست ئەکرێ.
ئەم خزمەتگوزاریە سوودێکی زۆری ئەبێت بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک ماسینجێر چونکە مافی سڕینەوەی ئەو نامانەیان ئەبێت کە بەهەڵە نێردراون.
شایەنی باسە لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزاریە لای هیچ بەکارهێنەرێک بەردەست نییە و لە ژێر تاقیکردنەوەدایە بڕیارە لە نوێترین وەشاندا بەردەست بکرێ ، ئەم خزمەتگوزاریە پشتگیری کاتی درێژ (long Time) ناکات واتە مافی سڕینەوەی نامەی نێردراو بۆ بەکارهێنەر تەنیا 10 خوڵەکە گەر لە ماوە 10 خوڵەکا نامەکە نەسڕێتەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە نامەکە ئەمێنێتەوە.
شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

