کۆمپانیای Hoblut بە فەڕمی کاتژمێری Meca-10 P2P ڕاگەیاند.
کۆمپانیای Hoblut یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی دروستکردنی کاتژمێری دەستی کە لە ساڵی 1980 لە لایەن ڕیکوارد گوادڵۆپ ەوە دامەزراوە و خاوەنی چەندەها کاتژمێری دەستی جۆراوجۆر و نایابە و بەردەوام هەوڵی باشترکردنی بەرهەمەکانیاندان.
شایەنی باسە هەردوو کۆمپانیای گەورەی بواری بازرگانی دروستکردنی کاتژمێر Hoblut و OSL ڕێکەوتن لەسەر پەرەپێدانی کاتژمێری Big Bing Meca-10 P2P و باشترکردنی پارێزەری بەرهەمەکانیان و فرۆشتنی لە وڵاتانی ئاسیا و دەوروبەری.
کۆمپانیای ناوبراو نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی Meca-10 P2Pـــــۍ ڕاگەیاند و هەر لە سەرەتای ئاشکراکردنیدا داواکاری زۆری لەسەر بوو و 210 یەکەی لێ فرۆشرا.
کاتژمێری زیرەکی Meca-10 P2P بەرهەمی هێڵی Big Bangــە و ئەم کاتژمێرە تەنیا لە ڕێگەی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکوینەوە کڕین و فرۆشتنی پێ ئەکرێ و هەر بۆیەش پشتگیری ئاڵۆگۆڕکردنی ڕاستەوخۆی دراوی بیت کوین ئەکا لە ڕووانگەی دەرەوەی کاتژمێرەکە و نرخەکەشی 25.000$ دۆلارە بە پێی دراوی پیت کوین.
وەرگیراوە لە:: تێک ئای
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

