بە وێنە:: چۆنیەتی دروستکردنی هەژمار لە توڕمیکس
1- تۆماربوون داگرە لیستێکت بۆ ئەکرێتەوە وەک لە وێنەی خوارەوەدا دیارە .
یوزەرنەیمێک بنووسە یان ناوی خۆت بە پیتی سمۆڵ > پاشان پۆستی ئەلیکترۆنی (ئیمەیل) دابنێ> پاشان ژمارە مۆبایلی خۆت بنوسە بەم شێوەیە
*******967750+
پاشان وشەی نهێنی(پاسوورد) بنوسە >پاشان لە خوارەوە ڕەگەزی خۆت دیاری بکە(نێر-مێ)> پاشان ڕازیبوون بە مەرجەکان و ڕێنمایی و یاساکانی تۆڕ داگرە و بەردەوام بوون داگرە .
2 پاشان لیستێکت بۆ ئەکرێتەوە وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە وێنەی پڕۆفایلت دابنێ یان (وازی لێ بێنە دواتر بیکە) داگرە.
3- پاشان لیستێکی ترت بۆ ئەکرێتەوە وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە زانیاریەکانت پڕ بکەوە وەک(ناوی خۆت >ناوی باوکت یان نازناو>شوێنی نیشتەجێبوون(وڵات-هەرێم)>ڕێکەوتی لە دایک بوونت بنوسە و پاشان (پاشەکەوتکردن و بەردەوام بوون) داگرە.
پیرۆزە بە سەرکەوتوویی بویت بە ئەندام بەخێربێیت بۆ تۆڕەمیکس بە هیوای کاتێکی خۆش.
بە ڤیدیۆ؛ چۆنیەتی دروستکردنی هەژمار و لاپەرە و کۆمەلە لە تۆری کۆمەلایەتی تۆرمیکس.
بۆ دابەزاندنی نەرمەوالەی تۆرمیکس بۆ ویندۆز و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کلیک لەم وێنۆچکەیەی خوارەوە بکە
بە هیوای سوود بۆ هەموو لایەک
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!







