ئاسۆ نادری کوڕی ئیبراهیم نادریه لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه خوێندکار و دەرچووی بواری گشتیی تەکنەلۆژیای زانیاریی Informatics بووه و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانه، کەسێکی وریا و بلیمەته لە بواری ئایتی و دیزاین و به‌ڕێوه‌بردنی ئینته‌رنێتدا.
له دوا په‌یامی خۆی ئاسۆ نادری باس له‌وه ده‌كات كه له ساڵی ١٩٩٨ له شاری ڕومادی بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپیوته‌رێكم به بێ ئینته‌رنێت به‌كارهێنا كه هه‌ستم ده‌كرد كۆمپیوته‌ر ئه‌و ئامێره‌یه كه ده‌مه‌وێت كاری له‌سه‌ربكه‌م و هه‌ر له ساڵی ٢٠٠٣ دا یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری خۆمم كڕی و هه‌ر له هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م سایتم درووستكرد بۆ خۆم به ناوی asonaderi.tk.
دواتر له ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد كاری كردووه و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕێكی به PHP بۆ سایتی پێشمەرگەکان خۆبه‌خشانه درووستكردووه و له ساڵی ٢٠٠٥ مەکۆى وێبچنی دامەزراند كه یه‌كه‌م مه‌كۆی كورد بوو به كرداری گه‌نجانی كورد ئاشنا بكات به وێبچنین و بیانهێنێته نێو جیهانی ئینته‌رنێت.
له دوای ساڵی ٢٠٠٥ ه‌وه به به‌رده‌وامی كاری له ته‌كنه‌لۆژیای كوردیدا كردووه و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی جیا جیای هه‌بووه له نێو ته‌كنه‌لۆژیای كوردیدا كه به بابه‌تێك و دوو بابه‌ت باس ناكرێن و هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێك له فێرخوازانی به باوكی ئینته‌رنێت و وێبی كوردیدا ده‌یناسێنن.
له مانگی ٨ ی ساڵی ٢٠١٢ ئاسۆ نادری له‌لایه‌ن دكتۆره‌وه پێی ڕاده‌گه‌یێنرێت كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه ئه‌مه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك بووه بۆ گه‌شته‌كه‌ی بۆ باشوری كوردستان له شاری سلێمانی و گه‌شته‌كه‌ی خۆی به ئهنجامدهگهیێنێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه سوید كه به‌رده‌وام نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی داده‌بێت سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن و ده‌رمان به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی ته‌واو سستی ده‌كات و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له ١٢\٦\٢٠١٦ دكتۆره‌كان پێی ڕاده‌گه‌یێنن كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵ نه‌ماوه تا ئه‌وه‌ی بە نەخۆشیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی گەورەی شاری کارلستاد لە وڵاتی سوید لە بەرواری 5/8/2017 کاتژمێر 5.45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە كۆچی دوایی ده‌كات.
به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه ئاسۆ نادری خوا لێخۆش‌بوو درووستی كردوون كه هه‌ندێكیان به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی جێهێڵدراون و وا باس ده‌كرێت له‌مه‌ودوا ئازادی برای به‌ڕێوه‌ی ببات :
كۆتا بابه‌تی ئاسۆ نادری : کۆتا بابەت
یه‌كه‌م ڤیدیۆی له ماڵپه‌ڕی وێبچن :
كۆتا ڤیدیۆی له ماڵپه‌ڕی وێبچن :
دوو له وته دیاره‌كانی ئاسۆ نادری :
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده باش نییه نه‌توانرێت باشتر بكرێت.
من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
سەرچاوە: تێک ئای
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!



