کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاری دۆخی تاریکی بۆ نەرمەواڵەی فەیسبووک ماسینجەر زیاد کرد!
فەیسبووک ماسینجەر بە فەرمی خزمەتگوزاری دۆخی تاریکی بۆ نەرمەواڵەکەی زیاد کرد .
هەر وەک پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە کۆمپانیای فەیسبووک بە نیازی زیادکردنی خزمەتگوزاری دۆخی تاریکییە بۆ نەرمەواڵەکەی ، هەر چەندە ماوەیەکی زۆری خایاند بەڵام بە خۆشحاڵیەوە دوای چاوڕوانیەکی زۆر ئێستا ئەم خزمەتگوزاریە بەردەستە .
بۆ زیادکردنی ئەم خزمەتگوزاریە دڵنیابەرەوە کە کۆتا وەشانی نەرمەواڵەی ماسینجەر لەسەر ئامێرەکەت جێگیر کراوە و پاشان چەند جارێک لە چات ئیمۆجی مانگ بۆ هاوڕێیەکت بنێرە تا میسینجێر ئاگادارت ئەکاتەوە کە خزمەتگوزاری دۆخی تاریکی زیاد بووە وەک ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!



