فایەرفۆکس خزمەتگوزاری گواستنەوەی پەڕگە (فایل)ی بۆ هەمووان بەردەست کرد، بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەیەوە پەڕگە بنێرن بەشێوەی کۆتا-تا-کۆتا شیفرەکراو (end-to-end encrypted).بەکارهێنەران لەڕێگەی کردنەوەی بەستەری (لینکی) تایبەت بە Firefox Send دەتوانن پەڕگەکانیان بەرزبکەنەوە(ئەپلۆد بکەن) و دواتر بەستەری تایبەت بە پەڕگە بەرزکراوەکان بنێرن بۆ هەر کەسێک کە مەبەستیانە.
لە ئێستادا بێ هەبوونی هەژمار دەتوانی:
تاکوو قەبارەی ١ گێگابایت پەرگە بنێری کە ئەوپەڕی مانەوەی ١ رۆژە و تەنها یەکجاریش دادەگیردرێت (داونلۆد دەکرێت).
بەڵام گەر هەژمار دروست بکەی دەتوانی:
تاکوو قەبارەی ٢.٥ گێگابایت پەڕگە بەرزبکەیەوە و بینێری کە ئەوپەڕی مانەوەی ٧ رۆژە، دەتوانرێت تاکوو ١٠٠ جاریش دابگیردرێت.

چۆنیەتی بەرزکردنەوە و ناردنی پەڕگە:
– ئەم بەستەرە >Firefox Send< بکەوە، لەوێ کرتە لە ” File to upload ” بکە، ئینجا ئەو پەڕگانە هەڵبژێرە کە دەتەوێ بیاننێری و Open لێ بدە.
– دواتر ژمارەی توانینی چەند جار داگرتن هەڵبژێرە و ماوەی مانەوەی پەڕگەگە دیاری بکە.
– ئینجا دەتوانی بە دەستنیشانکردنی ” Protect with password ” ژمارەی نهێنی بخەیتە سەر بەستەری پەڕگەکانت تاکوو گەر بەستەرەکە کەوتە دەستی یەکێکی تر نەتوانێت بێ نوسینی ژمارە نهێنیەکە فایلەکان دابگرێت.
– لە کۆتایدا ” Upload ” لێبدە و چاوەڕێ بکە تاکوو پەڕگەکانت بەرزدەکرێنەوە ، دواتر بەستەرێکت پێ دەدات دەتوانی لەبەری بگریەوە (کۆپی بکەی) و بینێری بۆ کەسی بەرامبەر تاکوو بتوانێت پەڕگەکان دابگرێتە لای خۆی. ( گەر ژمارەی نهێنیت خستەسەر پێویستە ئەویش بنێریت بۆیان ).

سەرچاوە: تێک ئای - TechEye
مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!