Reklam
بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

چۆنیەتی ڕاگرتنی نووێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپ و سیستەمی مۆبایلەکانی IOS


لەم وانەیەدا لە ماڵپەری تێک ئای باس لە چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی ئەپ و وەشانەکانی سیستمی IOS ئەکەین زۆر بە ئاسانی.


لەوانەیە زۆر جار بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان توشی ئیزحاجیەک ببن دەربارەی نوێبوونەوە {Update}ی خۆکارانەی ئەپ و سیستمەکانی مۆبایلەکانیان بە تایبەتی بەکارهینەرانی سیستمی ios چونکە سیستمێکی داخراو و کەمێک قورسترە لە سیستمەکانی تر لە ڕووی بەکارهێناندا ، نوێبوونەوەی سیستەمەکانی مۆبایلە زیرەکەکان لەوانەیە لای هەندێک لە بەکارهێنەران شتێکی بێزارکەر بێت چونکە  تەبیعەت و سەلیقەی مرۆڤەکان بە تەواوی وەک یەک نیین و جیاوازن لە یەکتر بۆیە بەشێک لە بەکارهێنەران حەزیان لە نوێبوونەوەی سیستەم و ئەپەکانی نێو مۆبایلەکانیان نییە بەهۆی گۆڕین و تێکەل بوونی بەشێک لە ئەپەکان وئالۆزبوونی سیستمەکە ئەمەش وا دەکا بەکارهێنەر نەتوانێت وەک پێشتر خزمەتگوزارییەکان بەکار بێنێت و بەم شێوەیەش بە تەواوەتی لە ئامێرەکەی بێزار ئەبێت بەلام ئەمەش شتێکی کاتییە چوونکە بە پیی تێپەربوونی کات و زیاتر شارەزابوون لە وەشانە نووێیەکان دۆخەکە ئاسایی ئەبێتەوە بەلام لەوانەیە ئەمە تاکە کێشە نەبێت بۆ حەز نەکردن بە نوێبوونەوەی خۆکارانەی سیستەم و ئەپەکانی مۆبایلەکانیان بەلکو زۆربەی جاریش وەشانە نوێنیەکان شتێکی ناوازە و چێژ بەخش نابن لای بەکارهێنەران چونکە هەندێ جار وەشانە نوێیەکان بەکارهێنەران ڕووبەرووی هەندێ کێشە دەکاتەوە کە زۆربەی جار لای خوودی بەکارهێنەرەوە چارەسەری ئەستەمە بەهۆی ئەوەی سیستمی ios تایبەتمەندییەکی هەیە کە لە سیستمەکانی تری جیای ئەکاتەوە ئەویش ئەوەیە کە سیستمی ios لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە سەرپەرشتی ئەکرێت و ڕێگە بە بەکارهێنەران نادرێت بە دلی خۆیان دەستکاری سیستمەکە بکەن هەر بۆیەش بە سیستمە داخراو و پارێزراوەکە ناسراوە !

بۆیە بە پێویستمان زانی فێرکارییەک دەربارەی چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی وەشانە نوێیەکانی سیستەم و ئەپەکان بکەین تا بەکارهێنەرانی ios زیاتر جێژ لە ئامێرەکانیان وەرگرن بەپێی ئارەزووی خۆیان.

بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان ڕاگرە لە نێو مۆبایلەکەت.

١- سەرەتا بڕۆ بۆ Settings
٢- پاشان بڕۆ بۆ بەشی iTunes & App Store
- لەم بەشەدا چوار نەرمەواڵە هەیە کە ڕێگەیان پێ دراوە کە خۆکارانە وەشانە نوێیەکانی ئەپەکانت بۆ نووێ بکەنەوە تۆ بۆ ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان Apps و Updates بکوژێنەوە.

بەم شێوەیە ئەتوانن رێگری بکەن لە نووێبوونەوەی خۆکارانەی نەرمەواڵەکان لەسەر سیستمی مۆبایلەکەت.


و بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە ڕێگری بکە لە نوێبوونەوەی خۆکارانەی سیستمی مۆبایلەکەت.
١- سەرەتا بڕۆ بۆ Settings
٢- پاشان بڕۆ بۆ بەشی General Setting
٣- پاشان لیستێکت بۆ دەکاتەوە لەم لیستەدا کلیک لەسەر Software Update بکە.
- لە خوارەوە نووسراوە Automatic Updates دایگرە و لە On ەوە بیکە بە OFF

تەواو بەم شێوەیە ئەتوانی ڕێگری بکەیت لە نوێبوونەوەی خۆکارانەی سیستمی مۆبایلەکەت.


 سەرچاوە:  تێک ئای - TechEye 

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی ئایتی

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

پەیجی فەڕمی چوارچێوەی ئایتی

يتم التشغيل بواسطة Blogger.