Reklam
بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

سەکۆی گۆگل پڵەس بە یەکجاری ماڵئاوایی لە بەکارهێنەرانی کرد.


گۆگڵ پڵەس ئەو تۆڕەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە لایەن کۆماپانیای گۆگڵەوە بەردەست کرا لە ڕێکەوتی 28-6-2011 کە بۆ ماوەی ٨ ساڵ بە شێوەیەکی خۆڕاویی و بێ بەرامبەر خرایە بەردەم بەکارهێنەرانی گۆگڵ ، بیرۆکەی دامەزراندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس لەلایەن هەدوو گەنجی بە توانا   Vivek Paulیهیندی و Bradley Joseph Horowitzی ئەمریکییەوە پلانی بۆ دانراوە و دروست کراوە و لە لایەن کۆمپانیای گۆگڵەوە بەڕێوەبەرایەتی ئەکرا.

بەلام بە داخەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس لە ڕێکەوتی ٢ ی نیسانی سالی ٢٠١٩ ەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی داخرا بەهۆی ئەوەی هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی گۆگڵ پڵەس نەبووە جێی متمانەی بەکارهێنەران و هیچ کەس بڕوای بەوە نەبوو کە تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس بگاتە ئەو ئاستە کە کۆمپانیای گۆگڵ پێشبینی بۆ کردبوو ، شایەنی باسە مەبەست لە دامەزراندنی ئەم تۆڕە لە لایەن کۆمپانیای گۆگلەوە ڕکابەری کردنی تۆرەکەنی  Facebook و Instagram و LinkedIn  و Myspace  و Pinterest  و Tumblrو Twitter و Vimeo و تۆڕەکان تر بوو بەڵام بەداخەوە کە نەیتوانی بگاتە ئامانجی خۆی و هەر بۆیە بە ناچاری لە ڕێکەوتی ٢ ی نیسانی سالی ٢٠١٩  گۆگڵ هەڵسا بە داخستنی ئەم تۆڕە کە نزیکە 111 مڵیۆن بەکارهێنەری لە دەوری خۆی کۆکردبوویەوە .

و شایەنی باسە سەر لە بەیانی دووێنێ کە ئەکاتە ٣ – ٤ – ٢٠١٩ ئەم پلاتفۆڕمە تەکنەلۆژیەی کۆمپانیای گۆگڵ بە شێوەیەکی هەمیشەیی ماڵئاوایی لە بەکارهێنەران و سەکۆی کۆمپانیای گۆگڵ کرد و بە یەکجاری داخرا و چیتر کەس ناتوانێ سەردانی بکاتەوە . و هەروەها تەواوی ئەو پرۆژانەی کە سوودیان لەم پلاتفۆڕمی تەکنەلۆژیە وەرگرتبوو ، وەک Blogger کە بۆ دروستکردنی وێبسایتێکی بچووک بەکار دێ کە پرۆفایلی زۆرێک لە ماڵپەرەکان لەسەر سەکۆی گۆگڵ پڵەس جێگیر کرابوون ئەمڕۆ لەگەل سڕینەوەی تۆڕی گۆگڵ پلەس و دابرانی پەیوەندی نێوان ئەم دوو پڕۆژەیە پڕۆفایلی نووسەران کە بەکارهێنەری Blogger بوون تێک چوون و هەر بۆیەش کاتێ سەردانی Blogger.com ئەیەی پێت ئەلێ کە پێویستە ناوێک بنووسیت بۆ پڕۆفایلەکەت لەسەر بلۆگەل بۆ ئەوەی بتوانیت بچیتە ژوورەوە.

 سەرچاوە:  تێک ئای - TechEye  

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی ئایتی

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

پەیجی فەڕمی چوارچێوەی ئایتی

يتم التشغيل بواسطة Blogger.